Lyrics

ئەگەر پرسیان یارو ها لە کوێ؟ ئەگەر پرسیان یارو ها لە کوێ؟ نایژم جێمو هێشت، ئێژم ها ناو ڕێ، گیانە نایژم جێمو هێشت، ئێژم ها ناو ڕێ خەریکە تێتەو بۆ لای یارەکەی خەریکە تێتەو بۆ لای یارەکەی نایژم خەریکی لێرە بارەکەی، گیانە نایژم خەریکی لێرە بارەکەی بەرانبەر ماڵمان وەک لێوت سوورە من خاس ئەزانم یادم لێت دوورە تۆ دڵت خۆش بێ و لێم گەڕێ و بڕۆ ژینم لە سەر ئاو، ماڵ وێرانم ڕۆ ئەگەر پرسیان، چۆن بوو جیا بوون؟ نایژم بێوەفای، نایژم گشتی تۆ ئەیژم ئەو خاس بوو، قەدریم نەزانی من ناپیاگ بووم، ئیتر نەیتانی ئەگەر پرسیان، ها لە کوێ ماڵت؟ ئەگەر پرسیان، ها لە کوێ ماڵت؟ ئەیژم ها لە ناو چاوەکان یارم با کەس نەزانێ بێ کەسوکارم با هەر نەزانن ماڵ وێرانمو کرد با هەر نەزانن بریندارمو کرد با بڕۆن بێژن شێت و بێ کەسە داماو و تەنیاس هەر مەرگی بەسە هەی داد و بێ داد، دەرمانم نیە من چاوەڕێ نیم، چاوانم نیە تۆ دڵت خۆش بێ و لێم گەڕێ و بڕۆ ژینم لەسەر ئاو، ماڵ وێرانم ڕۆ بەرانبەر ماڵمان وەک لێوت سوورە، گیانە من خاس ئەزانم یادم لێت دوورە، گیانە تۆ دڵت خۆش بێ و لێم گەڕێ و بڕۆ ژینم لە سەر ئاو، ماڵ وێرانم ڕۆ هەی داد و بێ داد، دەرمانم نیە من چاوەڕێ نیم، چاوانم نیە تۆ دڵت خۆش بێ و لێم گەڕێ و برۆ ژینم لەسەر ئاو، ماڵ وێرانم ڕۆ ئەگەر پرسیان، یارو ها لە کوێ؟ ئەگەر پرسیان، یارو ها لە کوێ؟ نایژم جێمو هێشت، ئێژم ها ناو ڕێ، گیانە نایژم جێمو هێشت، ئێژم ها ناو ڕێ
Lyrics powered by www.musixmatch.com
Get up to 2 months free of Apple Music
instagramSharePathic_arrow_out