Lyrics

گوتم ئەی بلبلی خەمگینی دڵمەند مەناڵێنە لە دەس داو و لە دەس بەند بزانە تۆ ئەوەی ئەهلی هونەر بێ دەبێ یا دەسبەسەر یا دەربەدەر بێ هونەرمەند و ژیانی خۆش مەحاڵە هونەرمەند ڕەنجەڕۆیە، ژینی تاڵە چ ئینسافە ئەمن بەو دەنگە خۆشم ئەسیر و دیل و زیندانی و خەمۆشم بەڵام ئێستا قەلی ڕووڕەش لە گوڵزار بە قاڕەقاڕ دەدا گوێی خەڵکی ئازار هونەرمەند و ژیانی خۆش مەحاڵە هونەرمەند ڕەنجەڕۆیە، ژینی تاڵە
Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out