Similar Songs
Lyrics
جوانتر لە تۆ پەیدا نەبوو قەت
وا دەمرم بۆ نیگایەکی کەت
خۆری ڕووناکی رێگەی منی
نەکەی تۆ لە من ئاوا بی
با بێم لەلات دانشیم تاوێ
ڕێ ون بکەم لە شاری چاوت
تۆ کێی کە دڵ سیحری نیگات بوو؟
ئەفسوونگەر یان پەرییە ناوت؟
تۆ دەردێکی کە دەرمانمی
زەوی تەنیام، تۆ ئاسمانمی
من بۆ تۆ بووم بە لەیلایەکی مەجنوون
دەشتی چۆڵم، تۆ بارانمی
تۆ ڕازی ڕۆژ و شەوانمی
ڕووناکیی خۆری بەیانمی
ڕووناکیی خۆری بەیانمی
لە-لە-لە، لەلا، لای
لەلا، لای
لا-لا-لا-لا، لای
وازم لێ مەھێنە
ھەر لەلام بمێنە
خۆشبەختیم لەو ساتەوەیە کە یارمی
چارەنووسم بەس تۆی
بەڵێن بدە نەڕۆی
خۆ دەزانی کە تۆ ھەموو ژیانمی؟
نیگەرانم گوڵم
کە لە تۆ ون ببم
بۆیە زۆر دەترسم تۆ لە دەستم بچی
وەرە دڵنیام بکە
دڵت ھەر بۆ منە
ھەستێکی سادە نیت بھێڵم تێک بچی
تۆ دەردێکی کە دەرمانمی
زەوی تەنیام، تۆ ئاسمانمی
من بۆ تۆ بووم بە لەیلایەکی مەجنوون
دەشتی چۆڵم، تۆ بارانمی
تۆ ڕازی ڕۆژ و شەوانمی
ڕووناکیی خۆری بەیانمی
ڕووناکیی خۆری بەیانمی
تۆ دەردێکی کە دەرمانمی
زەوی تەنیام، تۆ ئاسمانمی
من بۆ تۆ بووم بە لەیلایەکی مەجنوون
دەشتی چۆڵم، تۆ بارانمی
تۆ ڕازی ڕۆژ و شەوانمی
ڕووناکیی خۆری بەیانمی
ڕووناکیی خۆری بەیانمی
لە-لە-لە، لەلا، لای
لەلا، لای
لا-لا-لا-لا، لای
Lyrics powered by www.musixmatch.com