Lyrics

چاوەڕێی موژدەی نەسیمم، تا لە گوڵشەن دێتەوە بەڵکە فەرمایش بکا گوڵ، بولبولم با بێتەوە وا وەعیدی بەفری زستانەو فیراقم کەوتە دڵ مەر بە بای وەعدەی ویسالت کێوی دڵ ڕەش بێتەوە میروەحەی زوڵفت لە دەوری ئاوری ڕووت بێ چلۆن ئاگری عیشقت بە ئاوی چاوی من دەکوژێتەوە سووچی زوڵفت بوو کە پەروانەی دڵم ڕووی کردە ڕووت ئاگری وەسڵی شەم و پەروانە شەو دەکرێتەوە خەتتی میهر و زولف و خاڵی حوججەتی موڵکی دڵە نەقشی ئەو موهرە بە ئاوی خوڕخوڕە ناچێتەوە دڵ لە ترسی چاوی بو ڕووی کردە میحرابی برۆی ئیستە بیستوومە لە چینی، زولفی جێی نابێتەوە کێوی هیجرت خستە سەر شان و دڵم پێی خستوە تا نەگاتە دەستی بە زولفت زەحمەتە هەستێتەوە سەد کەڕەت خستمتە گێژی مەهلەکەی بەحری فیراق ئاخریی قوللابی موژگانت دەرم دێنێتەوە مەزرەعەی میهرو مەحەببەت توخمی وەسڵی شین نەکرد گوڵ بە شادی دادەچێنم خاری غەم دەڕوێتەوە خۆت دەزانی موددەتێکە سەرو پاماڵی جەفام کەی وەکوو نەقشی قەدەم سەر نێمە ژێر پێتەوە؟ دڵ ئەوا کەوتۆتە زیندانی غەم و قوربانتم تایێکی زولفت بنێرە بەڵکە بۆم دەر بێتەوە توو خودا تاکەی لە تاریکیی شەوی هیجرانی تۆ دەستەو ئەژنۆ دابنیشم ڕەببی کەی ڕۆژ بێتەوە؟! بێ ئیشارەی حیکمەتی چاوت شیفات نایە شیفام خۆت دەزانیی زامی دووریی سەختە خۆش نابێتەوە فیکری من چونکە دەقیقی عاشقی قەددی ئەوە موو لە موو گیراوە، چ بکەم لێک جوێ نابێتەوە؟! چاوەڕێی موژدەی نەسیمم، تا لە گوڵشەن دێتەوە بەڵکە فەرمایش بکا گوڵ، بولبولم با بێتەوە
Writer(s): Traditional Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out