Similar Songs
Credits
PERFORMING ARTISTS
Zakaria Abdulla
Performer
COMPOSITION & LYRICS
Zakaria Abdulla
Songwriter
PRODUCTION & ENGINEERING
Zakaria Music Production
Producer
Lyrics
کەس بە هانای دڵم نایە، هەستی تەنیایی دەمخوا!
دوور لە تۆ دونیام خامۆش بوو، تۆ کەی دێیتەوە تخوا؟!
تەمەن لە دووریت بەسەر چوو، کوا گەڕانەوەت، دەی کوا؟!
ساڵەهایە چاواڕێتم، گوڵی ئومێدم نەڕوا!
ژیان بێ تۆ بەڵایە، دەردێکە بێ دەوایە!
خەمی دووریت ئەزیزم، دەریایە لەبن نایە!
دڵی بێ تۆم تەنیایە، بێ پەنا و بێ هانایە
شەویی بێ تۆیی گیانە، تاریکە و بێ چرایە!
ئەسیری دوو چاوی خومارم شێتانە!
بێ چارەی تەنیاییم، غەریبم لێرانە!
هەتا دێی دڵی من گیرۆدەی گریانە!
دەسا تۆش چارەی کە ئەم دەردە گرانە!
وەرە خەندەم بۆ بێنە، تۆ تەنیاییم بشکێنە
لە باخی دڵی شەیدام، گوڵی ئەوین بڕوێنە
(وەرە خەندەم بۆ بێنە، تۆ تەنیاییم بشکێنە)
(لە باخی دڵی شەیدام، گوڵی ئەوین بڕوێنە)
هەرچیم هەبێ، بێ تۆ تەنیام، ڕوحیشم بێ نەوایە!
هەموو دونیا لە دەورم بێ، هەروەک بیبان وایە!
هەستی تەنیایی دەمکوژێ، ئۆقرەم هەر لە تۆ دایە!
تاکەی من هەر چاوەڕێ بم؟!، دەسا ڕەحمێک خودایە
بیرت دەکەم من گیانە، تەنیایی دەرد و ژانە
گوێ بگرە لە ترپەی دڵ، بۆ تۆیە ئەم لێدانە!
زامی ئەم دابڕانە، دونیایی کردمە وێرانە!
دەبا بەس بێ تەنیایی، ژیان بە تۆوە جوانە!
ئەسیری دوو چاوی خومارم شێتانە!
بێچارەی تەنیاییم، غەریبم لێرانە!
هەتا دێی دڵی من گیرۆدەی گریانە!
دەسا تۆش چارەی کە ئەم دەردە گرانە!
وەرە خەندەم بۆ بێنە، تۆ تەنیاییم بشکێنە
لە باخی دڵی شەیدام، گوڵی ئەوین بڕوێنە
(وەرە خەندەم بۆ بێنە، تۆ تەنیاییم بشکێنە)
(لە باخی دڵی شەیدام، گوڵی ئەوین بڕوێنە)
Writer(s): Zakaria Abdulla
Lyrics powered by www.musixmatch.com